شنبه سیزدهم اردیبهشت ۱۴۰۴ - 23:50 - باوکی هۆنیا -
مامۆستا
ئەی مامۆستای دڵسۆزم
ئەی ڕابەری پیرۆزم
تۆ شەوچرای ژیانی
بینایی چاوەکانی
کانگای عیلم و زانینی
خۆری ئاسمانی ژینی
وەک بارانەی بەهارێ
زانینت لێ دەبارێ
له ژینا تۆم هاودەمی
من پەروانەم تۆ شەمی
بەڵام قەت نامسووتێنی
باڵم هەڵناوەرێنی
خۆت دەسووتێی له لاوه
ژینت بۆمه هێناوه
هەتا ئەو ڕۆژەی ماوم
چاکەت وا له بەرچاوم
له خوای گەورەم داوایه
دوور بێ له تۆ بەڵایه
بژی به خۆشی و شادی
هەڵکەی ئاڵای ئازادی
عەبدولڕەحمان فەهیمی
هونیا کلاس اول است و طبعا هفت ساله.